کارەبا لە ئیسپانیا و پورتوگال کوژایەوە

شەیری بکە لە:
کارەبا لە ئیسپانیا و پورتوگال کوژایەوە

وەستانی شەمەندەفەر بەهۆی پچڕانی کارەبا لە ئیسپانیا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

بەهۆی نەمانی کارەبا لە هەندێک ناوچەی ئیسپانیا و پورتوگال شەمەندەفەرەکان ڕاگیراون و ترافیک لایتەکان کوژاونەتەوە و دوکان و چێشتخانەکانیش بە تەواوەتی تاریک بوون.

بڵاوکراوەی فەرمی: حکومەتی پورتوگال دەڵێت، هۆکاری کوژانەوەی کارەبا دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارێکی دەگمەنی پەیوەندیدار بە کەشوهەواوە.

زانیاریی زیاتر: تەنانەت ئینتەرنێتیش کاریگەری لەسەربووە و دەوترێت تۆڕەکانی مۆبایل لە ئیسپانیا لەکارکەوتوون.

لەلایەکی دیکەوە: لە چەند ناوچەیەکی فەرەنساش وزەی کارەبا کەمیکردووە، بەڵام کۆمپانیای دابینکەری کارەبای ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، کێشەکەیان چارەسەرکردووە.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا لە چەند ناوچەیەکی ئیسپانیا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و وزەی کارەبا گەیشتووەتە ناوچەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ