ئەمریکا: حکومەتی سووریا بەرپرسیارە لە دابینکردنی ئاسایش و ئازادی بۆ هەموو سوورییەکان

شەیری بکە لە:
ئەمریکا: حکومەتی سووریا بەرپرسیارە لە دابینکردنی ئاسایش و ئازادی بۆ هەموو سوورییەکان

دۆرەسی شی، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، جەختی لەوەکردەوە وڵاتەکەی چاودێری دۆخی ئێستای سووریا دەکات و پێویستە مافی هەمووانی تێدا پارێزراو بێت.

وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، وڵاتانی ڕۆژئاوا بە وردی چاودێری دۆخی حکومەتی سووریا و هەنگاوەکانی بۆ داهاتووی وڵاتەکە دەکەن و جەختیش لەوە دەکەنەوە سووریایەکیان دەوێت کە مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت.

لێدوانی فەرمی: دۆرەسی شی، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕایگەیاند:

٠ گەلی سووریا شایەنی سەرکردایەتییەکن کە شەفاف و بەرپرسیار و بەتەواوەتی پابەندبن بە ئایندەیەکی ئارامتر و خۆشگوزەرانترەوە دوای 54 ساڵ لە حوکمڕانی وێرانکەر لەژێر دەسەڵاتی ئەسەد. 

٠ ئەمریکا بەردەوامە لە چاودێریکردنی کارەکانی دەسەڵاتدارانی کاتی سووریا، ئێمە لێپرسینەوە لە دەسەڵاتە کاتییەکەی سووریا دەکەین بۆ ئەم هەنگاوانە، دەستبەرداربوون و سەرکوتکردنی تیرۆر بە تەواوی، دەستدرێژی نەکردنە سەر دەوڵەتانی دراوسێ، بەدەرکردنی چەکدارە تیرۆریستە بیانییەکان لە هەر ڕۆڵێکی فەرمی، ڕێگریکردن لە ئێران و بریکارەکانی لە قۆستنەوەی خاکی سووریا، لەناوبردنی چەکی کۆمەڵکوژ، هاوکاریکردن لە گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی لە سووریا بێسەروشوێن بوون، دابینکردنی ئاسایش و ئازادیی بۆ هەموو سوریاییەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ