ترەمپ: دڵنیام لەگەڵ ئێران دەگەینە ڕێککەوتن و پێویست بە هێرش ناکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ: دڵنیام لەگەڵ ئێران دەگەینە ڕێککەوتن و پێویست بە هێرش ناکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا


ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دڵنیایی و متمانەی بە توانای ئیدارەکەی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە دەربڕی.

 

وێنە گەورەکە: ئەمریکا و ئێران سێیەم خولی دانوستانیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی  ئێران ئەنجامدا، هەردوو لایەن دانوستانەکان بە ئەرێنی و بەرهەمدار ناودەبن، سەرۆکی ئەمریکاش لە بارەی دانوستانەکانەوە دڵنیای دەدات لەوەی هەردوو لا دەگەنە ڕێککەوتنێک.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: هەموو شتێک لەگەڵ ئێران زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت، دڵنیام ڕێککەوتن ئەنجام دەدەین و شتێکمان دەستدەکەوێت بۆیە پێویست بە بۆردومان کردن و وێرانکاری ناکات.

 

لەلایەکی دیکەوە: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران پیشتر ڕاگەیاند: ئەگەر ڕێز لە بەرژەوەندییەکانی تاران بگیرێت، ئێران ئامادەیە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا لە ئاستێکی یەکساندا ئەنجام بدات.

 

زانیاریی زیاتر: 26-4-2025، سێیەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە شاری مەقەستی پایتەختی  عومان بەڕێوەچوو  و بڕیارە هەفتەی داهاتووش چوارەم خول بەرێوەبچێت، بەڵام تا ئێستا شوێنی بەڕێوەچوونی دانوستانەکان دیار نەکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ