تەنیا لەماوەی  24 کاتژمێردا تەرمی 25 کەس لە سووریا دەدۆزرێنەوە

شەیری بکە لە:
تەنیا لەماوەی  24 کاتژمێردا تەرمی 25 کەس لە سووریا دەدۆزرێنەوە

دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سووریا

ئاڤا نیوز

 

تەنیا لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سووریا دەدۆزرێتەوە کە 17 ڕووفاتی تێدا بووە، هاوکات هەشت چەکداری دیکەش لە شارێکی ئەو وڵاتە کوژراون. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گوندی موختارییە لە دەورووبەری حومس دۆزراوەتەوە کە ڕووفاتی 17 کەسی تێدا بووە، ئەو کۆمەڵکوژییە لەسەردەمی بەشار ئەسەد دا کراوە کە ئەو هاووڵاتیانەیان بە چەقۆ کوشتووە. 

 

زانیاریی زیاتر: دوو سەربازی سەردەمی دەسەڵاتی پێشووی سووریا لەلایەن دوو چەکداری نەناسراو لە ناوەڕاستی شاری حەما کوژران، هاوکات لە لایەن چەند چەکدارێكی نەناسراوە لەسەر ماتۆڕەوە تەقەیان لە گەنجێک کردووە کوشتوویانە، هاوکات لە شاری حەلەبیش دوو چەکداری پێشووی گرووپی چەکداریی "حیزبوڵڵای لوبنانی" کوژران.

 

- لە دەورووبەری باکووری شاری لازقییە گەنجێک لەبەر دەرگەی ماڵەکەی دا بە دەستدرێژیی چەکدارانی نەناسراو کوژراوە، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووریا لە دەورووبەری حومس گەنجێکیان بە گوللە کوشت، دواتر تەرمەکەیان بەشەقامەکان پەلکێش کرد و فڕێیاندا.


- خێزانێک لە کاتی دانیشتنیان لە بەردەم ماڵەکەیان لە گەڕەکی "فورنی نازحین" بە تەقە کرانە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ