هاکان فیدان: پێویستە پەکەکە بەویستی خۆی یاخود بە شێوازیکی دیکە لە سیستەم دەربچێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و لۆگۆی پارتی کرێکارانی کوردستان
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، پێویستە دەستبەجێ پەکەکە خۆی هەڵوەشێنێتەوە و چەک دابنێت، "چۆن داعش لە سووریا لە سیستەم دەرچوو، ئاواش دەبێت پەکەکە لە سیستەم دەربچێت".
چیرۆکی سەرەکی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی دەوحەی قەتەری کرد و لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، کۆبووەوە، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیان، کاری هاوبەش و پرسە نێودەوڵەتییەکانی وەک غەززە، سووریایان و تاوتوێ کرد.
لێدوانی فەرمی: فیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرسی پەکەکە گوتی: "چۆن داعش لە سووریا لە سیستەم دەرچوو، ئاواش دەبێت پەکەکە لە سیستەم دەربچێت، ئینجا ئەوە یا بە ویستی خۆی بە" سوڵح بێت، یان بە ئاشتی لەو کارە دەردەچێت، یاخود بە ڕێگەیەکی دیکە ئێمە دەریدەکەین".
- پەکەکە پێویستە بەدەم ئەو بانگەوازە بێت، کە بۆی هەڵوەشاندنەوەی کراوە، دەستبەجێ خۆی هەڵوەشێنێتەوە و چەک دابنێت".
- چاوەڕێین پەکەکە ڕێگر نەبێت لە گەڕانەوەی ئاشتی بۆ خاکی تورکیا و ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە، ئەگینا ئێمە ئیرادە و توانای ئەوەمان هەیە کە بەردەوام بین لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە".
لەلایەکی دیکەوە: فیدان باسی لەو ڕێککەوتنەی نێوان هەسەدە و ئیدارەی نوێی سووریا کرد و گوتی: چاوەڕێین خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، " دەبێت خاکی سووریا لە تیرۆر پاک بکرێتەوە"، بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین یەک پارچەیی خاکی سووریا بکرێتە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی داوای پۆستی دوو لە سەرۆکایەتییەکان دەکات
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باکوور ناردنی هێزی سەربازی بۆ ڕووسیا پشتڕاست دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕووبەڕووی تۆمەتەکانی دادگا دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: دوو شەو نەخەوتن چوار ساڵ بەتەمەنتر دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕووبەڕووی تۆمەتەکانی دادگا دەبێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ناوەندێکی پەنابەران لە یەمەن بۆردوومان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای ئێران: دانوستان لەسەر هێڵە سوورەکان ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ داوای هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی ئەتۆمی ئێران دەکات