
دیمەنی قەڵای هەولێر و بورجی خەلیفە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ماوەی مانگێکە لە دوو ناوچەی باکووری شاری هەولێر نرخی زەوی بۆ دوو هێندەی نرخی پێش خۆی بەرز بووەتەوە، بەشێک لەوانەی لە نووسینگەی خانووبەرەی ئەو ناوچەیە کاردەکەن دەڵێن، بۆ یەکەمجارە نرخی زەوی لەو ناوچەیە دەگاتە ئەو ئاستە، سەرۆکی شارەوانیی هەولێریش دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی ساڵێکە وەزارەتی شارەوانی زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی لە کەرتی یەک هەزاری و سێ هەزاری گردجۆتیار لە خاوەنەکانیان وەرگرتووەتەوە و قەرەبووی کردوونەتەوە. بەڵام لە مانگی ڕەمەزانەوە لەناو نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە لەو شوێنە تاوەرێکی هاوشێوەی "بورجی خەلیفە"ی ئیمارات دروست دەکرێت. ئەم دەنگۆیە وایکردووە نرخی زەوی لە ناوچەی گردجۆتیار و گەزنەی نوێ کە دوو ناوچەن لە باکووری شاری هەولێر و سەربە قەزای بەحرکەن نرخی زەوی بەڕێژەی زیاتر لە %100 زیاد بکەن.
لێدوانی فەرمی: تەڵاڵ عەبدولقادر، خاوەنی نووسینگەی کڕین و فرۆشتنی زەوی بە ئاڤا میدیای وت، خەڵکێکی زۆر لەو ناوچەیە زەوییان کڕیووە. دوو مانگ لەمەوبەر لە کەرتی 11 هەزاری گردجۆتیار پارچەیەک زەوی 250 مەتری بە دوو دەفتەر و 40 وەرەقە بوو، بەڵام لەم ماوەیە ئەو زەوییە بە چوار دەفتەر و 70 وەرەقە فرۆشراوە. هەر لەو شوێنە پارچەیەک زەوی لەسەر شەقامی 40 مەتری بە چوار دەفتەر دۆلار بوو، بەڵام لەم ماوەیە ئەو زەوییە بە 10 دەفتەر فرۆشراوە.
زانیاریی زیاتر: سەردار ئازاد، خاوەنی کۆمپانیای خانووبەرە بە ئاڤا میدیای وت: بە شێوەیەکی نائاسایی نرخی ئەو زەوییانە بەرز بووەتەوە و ئەم دۆخە کاتییە. بە بۆچوونی من بەشێکی پەیوەندی هەبوو بەو بڕیارەی بانکی ناوەندی کە دەبێت مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە لەڕێگای بانکەوە بێت، بۆیە بەشێک لە خەڵکی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق هاتن لە هەولێر زەوییان کڕی و گرێبەستەکانیان لەگەڵ خۆیان بردەوە. بەشێکی دیکەی پەیوەندی هەبوو بە دەنگۆی دروستکردنی تاوەرێکی هاوشێوەی "بورجی خەلیفە" لەو ناوچەیە.
لەلایەکی دیکەوە: بۆ سۆراغی ئەو دەنگۆیەی نرخی زەوی لەو ناوچەیە بەرز کردەوەتەوە ئاڤا پەیوەندیکرد بە کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ئەو دەڵێت: لەم دوو ناوچەیە پڕۆژەیەک دروست دەکرێت بۆ پەرەپێدانی شاری هەولێرە و لە کاتی خۆیدا وردەکارییەکەی ڕادەگەیێنین، بەڵام بۆ دروستکردنی تاوەری هاوشێوەی بورجی خەلیفە هیچ پڕۆژەیەکی لەم جۆرە لای ئێمە نییە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ داوای هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی ئەتۆمی ئێران دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گرووپێک لەڕێگەی کاری خێرخوازی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەرمانی شێرپەنجە هەناردەی دەرەوە دەکات و پشکی کوردستان نادات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: تا ئێستا هیچ هاوپەیمانییەکی نوێ تۆمار نەکراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: دوو شەو نەخەوتن چوار ساڵ بەتەمەنتر دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دایک و باوکێک دوای 11 مانگ دەزانن کوڕەکەیان کۆچی دوایی کردووە
26 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گرووپێک لەڕێگەی کاری خێرخوازی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی دروستکردنی پۆند و بەنداوەکان چی لە گۆڕستان و شوێنەوارەکان دەکرێت؟
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین تێرمیناڵ لەسەر ئاستی عێراق لە دهۆک دروست دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ساغنەبوونەوە جووتیارێک بەرهەمەکەی دەداتە مەڕ و ماڵات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێک لە باڵەکایەتی 20 ساڵە بێ کارەبای نیشتمانییە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ جووتیارانی پیرەمەگروون ناڕازین لە دابەشکردنی زەوییەکانیان