دایک و باوکێک دوای 11 مانگ دەزانن کوڕەکەیان کۆچی دوایی کردووە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

گەنجێکی کورد لەڕێگەی چوونی بۆ ئەوروپا بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەوە لە ئاوەکانی ئیتاڵیا دەخنکێت، بەڵام دوای 11 مانگ هەواڵی مردنی دەگاتە خانەوادەکەی.

چیرۆکی سەرەکی: هەردی کارۆخ ئیسماعیل،  خەڵکی ناحیەی سەرکەپکانی ڕانیەیە و لەدایکبووی ساڵی 2008ـە، واتە تەمەنی 17 ساڵە. ساڵێک پێش ئێستا
بەقاچاخ چووە بۆ ئەوروپا، بەڵام بەر لە گەیشتنی لە شەوی 17ی4ی2024 لەئاوەکانی ئیتاڵیا بەلەمەکەیان نوقم دەبێت و دەخنکێت. دواتر پۆلیسی ئیتاڵیا تەرمەکەی دەدۆزنەوە و هەر لە ئیتاڵیا بەخاکی دەسپێرن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەسوکاری هەردی دوای 11مانگ بە ڕووداوی مردنی کوڕەکەیان دەزانن. دوای ئەوە باوکی سەردانی ئیتاڵیا دەکات، حەوت ڕۆژ گەڕان گۆڕی کورەکەی دەدۆزێتەوە. هاوکات کەسوکارەکەی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، هاوکارییان بکەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی کوڕەکەیان، بۆئەوەی لە زێدی خۆیان بە خاکی بسپێرن.

لێدوانی فەرمی: ڕێزان حەمەساڵح، بەرپرسی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئاگاداری ئەو بابەتەین و لەگەڵ باوكی هەردی لەسەر هێڵین، بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر بدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: