بەهۆی ناڕەزایی هاووڵاتیان ماستەرپلانی شاری هەولێر هەموار دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
بەهۆی ناڕەزایی هاووڵاتیان ماستەرپلانی شاری هەولێر هەموار دەکرێتەوە

دیمەنی شەقامی کەسنەزان لە هەولێر. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بە ماستەرپلانێکی درێژخایەن کە تاوەکو 25 ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر سەرپەرشتی دەکات، هەولێر دەبرێتە قۆناغێکی دیکە و لە هەموو ڕووێکەوە ڕێکدەخرێتەوە.

وێنە گەورەکە: به‌هۆی فراوانبوونی شاری هه‌ولێر،‌ گۆڕانكاری له‌ ماسته‌رپلانی شاردا ده‌كرێت و ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی گۆڕانكارییەكانیش دەكرێت، هەندێک زۆن دەبنە شوێنی نیشتەجێبوون و هەندێک زۆنی دیکە بازرگانی و هەندێک دەبنە گەشتیاری، بەشێکی دیکەش بۆ کارگە و کۆگا.

لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤای گوت، "ماستەر پلانی شاری هەولێر هەموار دەکرێتەوە و قۆناغ بە قۆناغ لەگەڵ فراوانبوونی شارەکە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین و زۆنەکان لەیەک جیا دەکرێتەوە."

سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت، ڕەچاوی دابەشكردنی زەویی فەرمانبەران كراوە، زیاتر لە سنووری ڕێگای شەقڵاوە بۆ بەحركە دەبێت و لەو شوێنانە دابه‌ش دەکرێت. زیاتر لە 65 هەزار کەس لە سنووری پارێزگای هەولێر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: