ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە سێ جۆرە ڤاکسینیان لێ دەدرێت
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو حەجخوازی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانیدان تاوەکوو سواری ئەو پاسانە بن کە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون
ئاڤا نیوز
لە بنکەی تەندروستیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سێ جۆر ڤاکسین لەو هاونیشتمانیانە دەدرێت کە ناویان دەرچووە بۆ حەجی ئەمساڵ، ئەمەش وەک هەنگاوی پارێزگاری لە چەند نەخۆشییەک.
وێنە گەورەکە: فەریزەی حەج، یەکێکە لە ئەرکانەکانی ئیسلام، ساڵانە بەهۆی بەشداری ملیۆن موسوڵمان مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دەکرێت، بۆیە لە هەرێمی کوردستان چەند جۆرە ڤاکسینێک لەو کەسانە دەدرێت کە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج ناویان دەرچووە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بە ئاڤا میدیای وت، هەماهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەیە، پێنج هەزار و 190 کەس ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە، مەرجە هەموویان ئەو ڤاکسینانە بەکاربێنن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی تەندروستیی خۆیانە.
زانیاریی زیاتر: ئەو ڤاکسینانەی بەو هاونیشتمانیانە دەدرێت، بریتین لە (ڤاکسینی گوزاز تایبەت بە بریندار بوون، ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا، ڤاکسینی تایبەت بە هەوکردنی مێشک).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پرسەی پاپا فرانسیس ڕەخنە لە جلوبەرگی ترەمپ دەگیرێت
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لەبارەی دووکەڵی کارگەکانی پیرزین دڵنیایی دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دایک و باوکێک دوای 11 مانگ دەزانن کوڕەکەیان کۆچی دوایی کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی پاپا بە بەشداری 170 سەرۆک و 400 هەزار کەس بەخاک سپێردرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن لەڕێگەی هەورە بروسکەوە کارەبا بەرهەم دەهێنێت
25 نیسان
خوێندکارێک دوای مردنی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا
25 نیسان
پێشانگەیەکی هەلى کار لە سلێمانی دەکرێتەوە
23 نیسان
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هیچ تووشبوویێکی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک ژنێک بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا