نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر داوایەک لە هاونیشتمانیان دەکات

شەیری بکە لە:
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر داوایەک لە هاونیشتمانیان دەکات

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر

ئاڤا نیوز

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ڕایگەیاندووە، دیاردەی گردبوونەوەی هاونیشتمانیان لەبەردەم دەرگای نەخۆشخانە ئاستەنگی زۆری بۆ دروستکردوون و داوا دەکەن ئەم دیاردەیە کۆتایی بێت.

وێنە گەورەکە: بەهۆی کۆبوونەوەی کەسوکاری نەخۆش لەبەردەم نەخۆشخانەکان ڕووداوی جیاواز ڕوودەدەن و هەندێجار لەگەڵ پاسەوانانی نەخۆشخانە گرفت دروست دەبێت و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروست دەکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ڕایگەیاندووە، دروستکردنی قەرەباڵغی لەبەردەم نەخۆشخانە دیاردەیەکی ناشارستانییە، دەبێتە هۆی پیسکردنی ئەو شوێنانە و مەترسی ئاگرکەوتنەوە لەناو خێمە نایاساییەکان زیاد دەکات.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکە هاتووە، ڕوویداوە ئۆتۆمبێلێک نەخۆشی پێبووە و بەپەلە خۆی گەیاندووەتە بەر دەرگای نەخۆشخانە، بەڵام رێگای نەبووە بچێتە ژوورەوە لەبەر زۆری خەڵک لەبەر دەرگا. داوا لە هاونیشتمانیان دەکەن ئەم دیاردەیە کۆتایی بێت، چونکە لەگەڵ دروستکردنی ئاستەنگ دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ کارمەندانی پرسگەی نەخۆشخانەکان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: