سەرۆک بارزانی: ئەمڕۆ دەرفەتێکی باش بۆ گەلەکەمان ڕەخساوە

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: ئەمڕۆ دەرفەتێکی باش بۆ گەلەکەمان ڕەخساوە

پەیامی سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز

 

حەمید دەربەندی، پەیامی سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان خوێندەوە، تێیدا سەرۆک بارزانی هیوای خواست ئەم کۆنفرانسە ببێتە هۆی بونیادنانی دواڕۆژێکی ڕوون بۆ کوردانی سووریا.
  
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 26-4-2025، کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری قامشلۆ دەستی پێکرد، بە ئامانجی هاوهەڵوێستی و گەیشتن بە بۆچوونی هاوبەشی لایەنە سیاسییەکان و ئامادەکردنی ڕەشنووسێکی هاوبەش لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردنی کورد لە ئاییندەی پرۆسەی سیاسی و حکومڕانیی سووریا، دکتۆر حەمید دەربەندی، بەرپرسی دۆسیەی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە بارەگای بارزانی، وەک نوێنەری سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسەکە بەشدارە.

پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا هەوڵی یەکڕیزی کوردی بە هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی وەسف کرد و سوپاسی هەوڵی هەموو لایەنەکانی کرد بۆ بەستنی ئەم کۆنفرانسە.

بەشێک لە قسەکانی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

- هیوادارم ئەم کۆنفرانسە ببێتە هۆی بنیادنانی دواڕۆژێکی ڕوون بۆ ئایندەی کورد لە سووریا.

- ئەمڕۆ دەرفەتێکی باش بۆ گەلەکەمان ڕەخساوە.

- پشتگیری لە هەر هەوڵێکی دڵسۆزانە دەکەم بۆ یەکڕیزی گەلی کورد.

- ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە، گرنگی خەباتی سیاسی و ئاشتییانە دەردەخات.

- جەخت لە بەشداریی چالاکانەی کورد لە بڕیارەکانی داهاتووی سووریا دەکەینەوە.

- پشتگیری لە سووریایێکی دیموکرات دەکەین کە مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ