بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی کۆنفراسی گۆڕان هەڵگیرا

شەیری بکە لە:
بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی کۆنفراسی گۆڕان هەڵگیرا

ئاڤا نیوز

 

بڕیار بوو کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆنفراسی سێیەمی گۆڕان بکرێت، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی، کۆنفراسەکە هەڵگیرا.

 

وێنە گەورەکە: بزوتنەوەی گۆڕان چەند ساڵێکە لەسەر دانانی ڕێکخەرێک ناکۆکی هەیە و دوو ئاڕاستەی جیاواز دروستبووە: گۆڕانی کوردسات و گۆڕانی گردەکە.

 

زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤا میدیا لەبەردەم هۆڵی کۆنفراسەکە ڕایگەیاند، بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەیی یاسایی کۆنفراسەکە هەڵگیراوە. لەبەردەم هۆڵی کۆنفراسەکە دوو خێمە دانراوە، یەکێکیان بۆ گۆڕانی کوردسات و ئەوەی دیکە بۆ گۆڕانی گردەکە، لەناو هۆڵی کۆنفرانسیش کورسیەکان کراون بە دوو بەش بۆ هەردوولا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو هەزار و 126 کەس وەک ئەندامی دامەزراندنی گۆڕان ناویان تۆمار کراوە، پێویست بوو لە کۆنفراسەکەی ئەمڕۆ هەزار و 63 کەس ئامادەبن، بەڵام تەنیا 435 کەس لە گۆڕانی کوردسات و 12 کەسیش لە گۆڕانی گردەکە ئامادەبوون. بۆیە کۆنفراسەکە هەڵگیراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ