نێچێرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سوودانی دەکات

شەیری بکە لە:
نێچێرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سوودانی دەکات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا پیرۆزبایی لە محەممەد شیاع سوودانی دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەکو ئەمینداری گشتیی ڕەوتی "فوڕاتەین".

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 2025-4-25، دووەمین کۆنفرانسی گشتیی ڕەوتی فوڕاتەین لە ژێر دروشمی "ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق جارێکی دیکە بە ئەمینداری گشتیی ڕەوتەکە هەڵبژێردرایەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاند:

٠ پیرۆزبایی لە محەممەد شیاع سوودانی دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەکو ئەمینداری گشتیی ڕەوتی فوڕاتەین.

٠ ئەم هەڵبژاردنەوەیە ڕەنگدانەوەی پێزانینی جەماوەرە بۆ ڕێباز و ئەزموون و ئامادەییەتی لەسەر ئاستی نیشتیمانییەوە.

٠ ئەم ڕۆڵەی ئەو لە هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین و چاومان لە بەردەوامیی هاوکاریکردنی بە بەرهەمە لەپێناو خێر و سەقامگیریی عێراق.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەوتی فوڕاتەین لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021ـدا بەشداریی کرد و یەک کورسیی بەدەستهێنا، دوای کشانەوەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە (ڕەوتی سەدر) لە پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2022دا، دوو کورسیی بەرکەوت و کۆی ئەندامانی ڕەوتەکە لە پەرلەمان بوو بە سێ ئەندام.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ