فایلی خەڵک؛ هەشت مانگە قیرتاوکردنی شەقامی شاریا تەواو نەکراوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ماوەی هەشت مانگە شەقامی سەرەکی کۆمەڵگەی شاریا لە پارێزگای دهۆک تەواو نەبووە.
دانیشتووانەکەی نیگەرانن و دەڵێن لەبەر تۆز و خۆڵ ژیانمان تاڵ بووە و تووشی نەخۆشی بووین.

چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی 9ـی ساڵی ڕابردوو، کار لەسەر قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی کۆمەڵگەی شاریا دەستیپێکردووە و تا ئێستا تەواو نەکراوە.

لێدوانی فەرمی: خەدیجە محەمەد بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دهۆک بە زەید تەها، پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاندووە: لەبەر کەشوهەوا نەمانتوانیوە لەم ماوەیە کارەکان تەواو بکەین، بەڵێن دەدەین تا دوو مانگی تر بەدرێژایی شەش کیلۆمەتر ڕێگاکە قیر دەکەین.

زانیاریی زیاتر: درێژی شەقامەکە 6 کیلۆمەترە و بری 2 ملیار و 164 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ