لە سنووری ماوەت بە بڕیاری دادوەر کەوێک گەڕێنرایەوە ناو سروشت

شەیری بکە لە:
لە سنووری ماوەت بە بڕیاری دادوەر کەوێک گەڕێنرایەوە ناو سروشت

ساتی ئازادکردنی کەوەکە لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

لە سنووری ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەوە هاووڵاتییەک لە کاتی ڕاوکردندا دەستگیر دەکرێت و دەست بەسەر  ئامێر و کەرەستەی ڕاوکردنەکەشدا گیراوە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: تیمەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت، لە سنووری گوندەکانی 'بەرزەڕوو، ئاڵانقۆز'، هاووڵاتییەکیان لە کاتی ڕاوکردندا دەستگیر کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: هاووڵاتییەکە بە تۆمەتی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیر کراوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەک داو، هەشت سنگی دار، یەک قەفەس، یەک تەور، یەک تەوراس، یەک لایت، یەک خاکەناز، یەک کۆڵەپشت، یەک مشار، یەک سپیکەر و یەک کەوی زیندوو دەستی بەسەردا گیراوە.

 

ئەمەش بزانە: بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ماوەت 'کەو'ـەکە ئازاد کرا و گەڕێنرایەوە نێو سروشت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێنمای ژمارە 1ی ساڵی 2015ی تایبەت بە ڕاوکردن و پاراستنی ئاژەڵی کێوی و باڵندەکان، هەر کەسێک باڵندەی کەو ڕاو بکات، ئەوا بە بڕی 150 هەزار دینار غەرامە دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ