پارێزگاری هەولێر: دوو مانگی دیکە کارەبای 24 کاتژمێری 120 مەتری تێدەپەڕێنێت

شەیری بکە لە:
پارێزگاری هەولێر: دوو مانگی دیکە کارەبای 24 کاتژمێری  120 مەتری تێدەپەڕێنێت

گرافیکی گوزارشتی لە کارەبای 24 کاتژمێری. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەوتەی پارێزگاری هەولێر لە 10 ڕۆژی کۆتایی مانگی شەش تەواوی ئەو گەڕەکانەی دەکەونە ناو بازنەی شەقامی 120 مەتری هەولێر، کارەبای پڕۆژەی ڕووناکییان لێ جێبەجێ دەکرێت.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ئامانجی ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بگاتە تەواوی کوردستان.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای وت: پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامی هەیە و بڕیارە لە 20-6ـی ئەمساڵ تا 1ـی مانگی 7، تەواوی ئەو گەڕەکانەی لەناو بازنەی شەقامی 120 مەتری هەولێرن بخرێنە سەر پڕۆژەی ڕووناکی. لەگەڵ ئەوەشدا پلان ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ کارەبای تەواوی سەنتەری شاری هەولێر ببێتە 24 کاتژمێری.

باکگراوند: ڕۆژی 2024-10-17، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، لە گەڕەکی شادی هەولێر پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ