کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: تا ئێستا هیچ هاوپەیمانییەکی نوێ تۆمار نەکراوە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: تا ئێستا هیچ هاوپەیمانییەکی نوێ تۆمار نەکراوە

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

 

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەخت لە بەردەوامی پرۆسەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییە سیاسییەکان بۆ ئامادەکاری هەڵبژاردنی داهاتوو دەکاتەوەو ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات تاوەکو ئێستا هیچ هاوپەیمانییەکی سیاسی نوێ تۆمار نەکراوە.

وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئامادەکارییەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بەردەوامە و دەرگای تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حیزب و بەربژێری سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن تاوەکو 4ـی مانگی داهاتوو کراوەتەوە.

لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل موحسین، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: کۆمیسیۆن بەردەوامە لە پرۆسەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییە سیاسییەکان بۆ ئامادەکاری هەڵبژاردنی داهاتوو، ئاماژەی بەوەش کرد ژمارەی هاوپەیمانییە تۆمارکراوەکان تا ئێستا گەیشتۆتە 64 هاوپەیمانی، هەموویان پێشتر تۆمار کراون.

لەلایەکی دیکەوە: هەندێک لە هاوپەیمانییەکان لەوانەیە گۆڕانکارییان بەسەردابێت، لە ڕێگەی پەیوەستبوونی حیزبی نوێ یان کشانەوەی هەندێک حیزبی تر، کە پێویست بە نوێکردنەوەی زانیارییەکانیان دەکات لە بەشی کاروباری حیزبەکانی سەر بە کۆمیسیۆن، تا ئێستا، هیچ هاوپەیمانییەکی سیاسی نوێ تۆمار نەکراوە. عیماد جەمیل وادەڵێت.

ژمارەکان وادەڵێن: بەگوتەی عیماد جەمیل، ژمارەی ئەو حیزبانەی کە ڕێگەپێدراون بۆ بەشداری هەڵبژاردنەکان 214 حیزبە، 70 حیزب تا ئێستا ویستی خۆیان بۆ بەشداریکردن دەربڕیوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ