لە سنووری سووریا دەستبەسەر 15 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت

شەیری بکە لە:
لە سنووری سووریا دەستبەسەر 15 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت

دیمەنی دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکان. وێنە؛ وەزارەتی ناوخۆی عێراق

ئاڤا نیوز

هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان بەسەر 15 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە کە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر ویستوویانە لە سووریا و لەڕێگەی رووباری فوڕاتەوە بۆ عێراقی بگوازنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەکە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بۆ گواستنەوەی ماددەکانیان ڕێگای ئاوی و بەتایبەت ڕووباری فوڕات بەکاردەهێنن، بەو هۆیەش هێزە ئەمنییەکانی عێراق چاودێریی چڕیان لەسەر سنوورەکانی سووریا داناوە و بەشێوەی هەفتانە دەستبەسەر ماددەی هۆشبەردا دەگرن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، لە ناوچەی باغۆزی سنووری عێراق و سووریا دەستیان بەسەر 11 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن و چوار کیلۆگرام ماددەی حەشیشدا گرتووە، ماددەکانیش لەناو دەبەی پلاستیکیدا بەشێوەی توندوتۆڵ پێچراونەتەوە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی رووباری فوڕاتەوە لە سووریا بۆ عێراق بگوازرێنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ