لە سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر کاکڵە گوێزی خراپبوودا دەگیرێت

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر کاکڵە گوێزی خراپبوودا دەگیرێت

دەستبەسەرداگرتنی گوێزی ماوەبەسەرچوو

ئاڤا نیوز

 

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتیی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر کاکڵەی گوێزی خراپبوودا دەگرن کە شیاوی خواردن و بەکارهێنان نەبووە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی:قایمقامیەتیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی 27-4-2025، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕی 817 کیلۆ کاکڵە گوێزی خراپبوودا گرت، کە خاوەنەکی بەنیازبووە لەنێو دروستکردنی شیرینیدا بەکاری بهێنێت.

 

زانیاریی زیاتر: لەمیانی بەدواداچوونەکانی  لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، بۆ کۆگاکان و ئەو خواردنانەی کە لەلایەن بازرگانەکان و دووکاندارەکانەوە بە هاووڵاتیانی دەفرۆشێن، سەرەتا توانراوە دەست بەسەر بڕی 10 کیلۆ کاکڵە گوێزی خراپبوو لە نێو کارگەیەکی شیرینی دا بگرن، دواتر لە کۆگایەکی ناو بازاڕدا دەست بەسەر 62 کارتۆنی دیکەدا گیراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کاکڵە گوێزەی دەستی بەسەرداگیراوە لەناو دەبرێت، خاوەنەکەی پسوڵەی سەرپێچی بۆ کراوە و ڕووبەڕووی ڕێککاری یاسا دەکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ