لە سلێمانی شەڕ لەنێوان پاسەوانانی چەند بەرپرسێکی یەکێتی ڕوودەدات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پاسەوانەکانی بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی و هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی سلێمانی دروست بوو و برینداری لێکەوتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، دوای ئەوەی زیاد جەبار، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی لە تەلاری هونەر دێتە دەرەوە، هێزێکی ئۆپەراسیۆنی سلێمانی هێرش دەکەنە سەر خۆی و پاسەوانەکانی، بەوهۆیەوە گرژی دروست دەبێت.

زانیاری پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە شوێنی ڕووداوەکە دەڵێت: هێزی ئۆپەراسیۆنی یەکێتی کە لە هۆڵەکە جێگیرکرابوون، هێرشیان کردووەتە سەر پاسەوانەکانی زیاد جەبار، شەڕەکەش بە بۆکس و شەق و چەقۆ بووە و دوو پاسەوانی زیاد جەبار بریندارن.

لێدوانی فەرمی: ڕێباز جومعە، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەڵە تێگەیشتنی نێوان هێزەکان بووە، بۆیە پەلاماری یەکیان داوە، ڕووداوەکە پێشینەی نییە، تەنیا بەهۆی هاتنە پێشی ئۆتۆمبێل و دەرچوون بووە، تا ئێستا دیار نییە هێزەکە سەر بە کوێن.

لەلایەکی دیکەوە: لە ڕاگەیێنراوێکدا، عەقيد سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند سەبارەت بەم گرژی و ئاڵۆزیەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوویدا، ئەنجوومەنی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە، ئەوانەی سەرپێچی یاساییان کردووە و هێرشیان کردووەتە سەر پاسەوانەکانی زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، سەرجەمیان دەستگیرکراون و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ