یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە دیاله ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە دیاله ڕادەگەیێنرێت

چەند کارمەندێکی تەندروستی

ئاڤا نیوز

وەزارەتی تەندروستیی عێراق یەکەم حاڵەتی تووشبوونی بە تای خوێنەبەربوون لە پارێزگای دیاله ڕاگەیێنرا، بەمەش ژمارەی تووشبووان بە گشتی لە سەرتاسەری عێراق بۆ 27 حاڵەت بەرزبوەوە.

وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە لەماوەی 3 بۆ 14 ڕۆژدا دەردەکەوێت، گرنگترینیان بریتییە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست.

لێدوانی فەرمی: فارس عەزاوی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی دیالە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: یەکەم حاڵەتی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە ناحیەی جەلەولا لە پارێزگای دیاله تۆمارکرا.

- تووشبووەکە پیاوێکی دانیشتووی شارۆچکەی جەلەولایە و ڕێوشوێنی تەندروستی بۆ چارەسەرکردنی گیراوەتەبەر.

ئەمەش بزانە: بە گوێرەی تازەترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، ژمارەی تووشبووان بەتای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 27 حاڵەت، چوار تووشبوش گیانیان لەدەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: