دوای چەندین ساڵ شەڕ و ئاڵۆزی کۆنگۆ و ڕواندا ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
دوای چەندین ساڵ شەڕ و ئاڵۆزی کۆنگۆ و ڕواندا ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن

پۆلیسی ڕواندا چەکدارێکی کۆنگۆی دیموکرات دەپشکنێت

ئاڤا نیوز

 

کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ و ڕواندا ڕێکدەکەون و لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا ڕێککەوتننامەی ئاشتی واژو دەکەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: وەکو هەوڵێک بۆ کۆتایهێنان بە پەرەسەندنی تووندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ دوای پێشڕەوی یاخبووانی ڕواندا هەردوولا نزیکن لە ڕێککەوتنێکی ئاشتی.

 

زانیاریی زیاتر: ڕێککەوتنەکە بە نێوەندگریی قەتەر و ئەمریکایە و جگە لە پرسی ئاشتی، گەشەپێدانی ئابووریش لە خۆ دەگرێت.


 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێشەی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە ئەوەیە کە ڕواندا پشتیوانیی لە میلیشیا یاخییەکانی ناو کۆنگۆی دەکرد کە لە دژی حوکمەتی ئەو وڵاتە هێرشیان ئەنجام دەدا و بەم دواییانە لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ بەرەوپێشچوونی سەربازییان بەدەست هێنا بوو. 

 

لەلایەکی دیکەوە: هاوکات، ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەدایە لەگەڵ هەر یەکە لەم کۆنگۆ و ڕواندا سەبارەت بە سوودوەرگرتن لە کانزاکانی ئەو وڵاتانە ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئەنجام بدا. ئەو دوو وڵاتەش هیوادارن لە ڕێگەی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی ئەمریکییەوە کۆتایی بە چەند دەیە تووندتیژی و گرژیی نێوانیان بهێنن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: