نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا: گفتووگۆ لەگەڵ کورد کلیلی ئاشتیی سووریایە

شەیری بکە لە:
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا: گفتووگۆ لەگەڵ کورد کلیلی ئاشتیی سووریایە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە سووریا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز 

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای یەکگرتنەوەی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ سووریا دەکات، و نوێنەرەکەشی لە سووریا دەڵێت، گفتوگۆکردن لەگەڵ کورد کلیلی ئاشتیی سووریایە.

چیرۆکی سەرەکی: لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە سووریا ئەنجامدرا و تێیدا نەتەوەیەکگرتووەکان داوای یەکگرتووی و یەکڕیزی لە پێکهاتەکانی سووریا کرد.

لێدوانی فەرمی: گیر پێدرسن، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا ڕایگەیاند، ئەنجامی گفتوگۆی نێوان دەسەڵاتدارانی سووریا و کورد ئەرێنی و دڵخۆشکەرن و پابەندین بە ئاسانکاریکردن بۆ گفتوگۆیەکی سەرکەوتوو لە سووریا.

٠ داوای یەکگرتنی تەواوی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) لەگەڵ سووریا دەکەین و هەنگاوێکی سەرەکییە بەرەو سەقامگیری و ئاشتەوایی نیشتمانی لە سووریا.

٠ دۆخی ئابووری لە سووریا زۆر خراپە و کەمکردنەوەی ئازارەکانی سوورییەکان دەبێ لە پێشینەی کارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت و سزاکان لەسەر ئەو وڵاتە هەڵبگیردرێت.

شەیری بکە لە: