ترەمپ: دەبێت پاکستان و هیندستان بەزووترین کات کێشەکان چارەسەر بکەن و جەنگێکی دیکەم ناوێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ: دەبێت پاکستان و هیندستان بەزووترین کات کێشەکان چارەسەر بکەن و جەنگێکی دیکەم ناوێت

سەربازێکی هیندی لە یەکێک لە شەقامەکانی هیندستان دوای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ولاتەکەی لەگەڵ پاکستان. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ هۆشداری تووند دەداتە هیندستان و پاکستان لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ و داوا دەکات بە زووترین کات کێشەی هەرێمی کشمیر چارەسەر بکەن.

چیرۆکی سەرەکی: سێشەممەی ڕابردوو 2025-04-22، لە هێرشی گروپێکی چەکداریدا بۆ سەر هەرێمی کشمیر لە خاکی هیندستان 26 کەس کوژران، ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە ناکۆکی لە مێژینەی نێوان پاکستان و هیندستانی زیندوو کردەوە و هەردوو دەوڵەت هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان پچڕاند و ئامادەیی سوپای وڵاتەکانیان بۆ جەنگ ڕاگەیاند.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سەر فڕۆکەی سەرۆکایەتی بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، کێشەی هەرێمی کشمیر بۆ زیاد لە هەزار ساڵە لە ناوچەکە بوونی هەیە و دەبێت هیندستان و پاکستان خۆیان بە زووترین کات چارەسەر بۆ ئەو کێشانە بدۆزنەوە و خۆیان بەدوور بگرن لە هەڵگیرسانی جەنگ، چونکە هیچ لایەنێکمان جەنگێکی دیکەمان ناوێت لە جیهاندا.

زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە هەردوو سەرۆکوەزیرانی پاکستان و هیندستان گوتی: پەیوەندییەکی باشم لەگەل هەردووکیاندا هەیە، بەڵام ئەمریکا نایەوێت دەستوەردانی ڕاستەوخۆی لە کێشەی نێوان ئەو دوو دەوڵەتەدا هەبێت و خۆیان دەبێت ئەم کێشە هەزار ساڵییە چارەسەر بکەن.

لەلایەکی دیکەوە: تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا هەڵوێستێکی لایەنگیریانەی لە ناکۆکیەکانی نێوان هیندستان و پاکستان نابێت و بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەین و بێلایەن دەبین، داوا لە هەردوو دەوڵەت دەکەین ڕێگەی ئاشتیانە بگرنە بەر بۆ یەکلاکردنەوە و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ