زێلێنسکی: کۆبوونەوەکەم لەگەڵ ترەمپ زۆر باش و سیمبولی بوو

شەیری بکە لە:
زێلێنسکی: کۆبوونەوەکەم لەگەڵ ترەمپ زۆر باش و سیمبولی بوو

ئەمە دیمەنی یەکەم کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و زێلنسکیە لە دوای دەمەقاڵێکەی نێوانیان لە کۆشکی سپی


ئاڤا نیوز

 

لە ڕۆما هەریەکە لە سەرۆکی ئەمریکا و ئۆکراینا دیدارێکی کورتیان ئەنجامدا و پرسی ئاگربەستی ئۆکراینا لەنێوان هەردوولا تاوتوێ کرا.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە 26-4-2025، سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بەشداریان لە ڕێوڕەسمی پرسە و بەخاکسپاردنی تەرمی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان کرد. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کە ئەوانیش بەشداریان تیایدا کرد، ئەم دەرفەتەیان قۆستەوە و کۆبوونەوەیەکی کورتیان  ئەنجامدا.

 

بۆچی گرنگە: ئەم کۆبوونەوەیە بە یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینایە لە دوای دەمەقاڵێکەیان لە کۆشکی سپی لە مانگی دووی ئەمساڵ.

 

ڕاگەێینراوی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، ''کۆبوونەوەیەکی زۆر باش و سیمبۆلی بوو، دەتوانرێت ببێتە مێژوویی ئەگەر ئەنجامی هاوبەش تێدا بەدەستبهێنرێت''.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لایخۆیەوە کۆشکی سپی کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوو سەرۆکی بە "بەرهەمدار" وەسف کرد.

 

زانیاریی زیاتر: هەوڵەکانی ئەمریکا  بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامن بۆ ئەوەی بتوانێت جەنگی سێ ساڵەی نێوان هەردوولا ڕابگرێت، سەرۆکی ئەمریکاش لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا گەشبینە و دەڵێت، ڕووسیا و ئۆکراینا زۆر نزیکن لە ڕێککەوتن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ