
شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەیشتنیان بە مەسقەتی پایتەختی عومان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی تیمە تەکنیکی و پسپۆرەکانی ئێران و ئەمریکا و گفتوگۆ سیاسییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دوای نۆ کاتژمێر کۆتاییهات، میدیا ئێرانییەکانیش دەڵێن، ئەنجامی کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە گەڕی سێیەمی کۆبوونەوەی تیمە تەکنیکی و پسپۆرەکانی ئێران و ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ماجید تەخترەوانچی و کازم غەریبابادی، جێگرانی وەزیری دەرەوەی ئێران و هەروەها مایکل ئەنتۆن، بەرپرسی پلاندانانی سیاسەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
هاوکات گفتوگۆ سیاسییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەلایەن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆکایەتی کراوە، کۆبوونەوەکان بۆ ماوەی نۆ کاتژمێر بەردەوام بوون.
زانیاریی زیاتر: شاندی هەردوولا گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان بۆ ڕاوێژکردن لەسەر ئەو تەوەرانەی لە کۆبوونەوەکەدا باسکراون.
لێدوانی فەرمی: بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند، گفتۆکانی ئەمڕۆی نێوان ئەمریکا و ئێران جەختی لەسەر خواستی هاوبەش بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و بەڵێنی هەمیشەیی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا بابەتە سەرەکییەکان و نیگەرانییەکانی هەردوولا خراونەتە سەر مێزی گفتوگۆ، کۆبوونەوەی داهاتوو لە ڕۆژی شەممە ئەنجام دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پرسەی پاپا فرانسیس ڕەخنە لە جلوبەرگی ترەمپ دەگیرێت
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لەبارەی دووکەڵی کارگەکانی پیرزین دڵنیایی دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دایک و باوکێک دوای 11 مانگ دەزانن کوڕەکەیان کۆچی دوایی کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی پاپا بە بەشداری 170 سەرۆک و 400 هەزار کەس بەخاک سپێردرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە سێ جۆرە ڤاکسینیان لێ دەدرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن لەڕێگەی هەورە بروسکەوە کارەبا بەرهەم دەهێنێت
25 نیسان
خوێندکارێک دوای مردنی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا
25 نیسان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پرسەی پاپا فرانسیس ڕەخنە لە جلوبەرگی ترەمپ دەگیرێت
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی پاپا بە بەشداری 170 سەرۆک و 400 هەزار کەس بەخاک سپێردرا
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا باش بوون بەڵام ناکۆکیمان هەر هەیە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی: کۆبوونەوەکەم لەگەڵ ترەمپ زۆر باش و سیمبولی بوو