وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چوار لە تەواوبوونە

  • بزنس
  • 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چوار لە تەواوبوونە

گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

لەبارەی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار تاوەکو ئێستا
هیچ کێشەیەک دروست نەبووە، وردبینی لە تەواوبوونە و چاوەڕوان دەکرێ کۆتایی ئەم هەفتەیە پارە بنێردرێت و خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاوبکرێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وردبینیکردن لە لیستی مووچە سبەی یەکشەممە دەستپێدەکاتەوە، چونکە بەهۆی پشووی هەفتانە ئەمڕۆ شەممە و دوێنێ ڕۆژی هەینی وردبینی وەستا بوو.

زانیاریی تایبەت: ئاڤا لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە، دەڵێن تاوەکو ئێستا هیچ گرفتێک دروست نەبووە و بەرەوپێشچوونی باش هەیە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی تیمە تەکنیکییەکەی کوردستان کە لە بەغدا بوو، نزیکن لە تەواوبوونی کارەکانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ