تورکیا داوا لە ئەمریکا دەکات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
تورکیا داوا لە ئەمریکا دەکات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت

محەممەد شیمشێک، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، لە واشنتن و سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

محەممەد شیمشێک، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، لە واشنتن  لەگەڵ سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەوە. شیمشیک لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "باسمان لە گرنگی هەڵگرتنی سنووردارییەکانی بواری پیشەسازیی بەرگریی تورکیا کرد".

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لە دەرفەتەکانی هاریکاری لە بوارەکانی وەبەرهێنان، بازرگانی، گواستنەوە و وزە کرد.


زانیاریی زیاتر: بەگوتەی شیمشیک، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە لەگەڵ لایەنی ئەمریکی گفتوگۆکردن بووە لە گرنگیی هەڵگرتنی سنووردارییەکان لەسەر بواری پیشەسازیی بەرگریی تورکیا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دیدارەکەی نێوان شیمشیک و سکۆت بێسێنت تاوتوێی ئەو هەنگاوانە کرا کە "تورکیا و ئەمریکا دەتوانن بیگرنەبەر بۆ بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمی، لەو چوارچێوەیەشدا بە پێویست  زانرا ئەمریکا سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت."


لەلایەکی دیکە: هەرچی پەیوەستە بە شەڕی سێ ساڵەی نێوان ڕوسیا و ئۆکراینا، شاندەکەی تورکیا باسی لەو هەنگاوانە کرد کە "ئەنقەرە دەتوانێت دەستەبەری بکات بۆ فەراهەمکردنی ئاگربەست لە ئۆکراینا و گەیشتن بە ئاشتیی".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: