500 پەنابەری سووری لە ئەڵمانیاوە گەڕاونەتەوە سووریا

شەیری بکە لە:
500 پەنابەری سووری لە ئەڵمانیاوە گەڕاونەتەوە سووریا

دوو پەنابەری سووری لە ئەڵمانیا کە ئاڵای نوێی سووریایان بەدەستەوەیە

ئاڤا نیوز

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە تا ئێستا 500 پەنابەری سووری لە ئەڵمانیاوە ئارەزومەندانە، گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

وێنەگەورەکە: لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، ئەو کەسانەی بەهۆی توندوتیژییەکانی ئەو کاتەی سووریا ئاوارەی وڵاتان ببوون، ئێستا وردە وردە بەرەو سووریا دەگەڕێنەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، "لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە، نزیکەی 500 پەنابەری سووریا لە ئەڵمانیاوە ئارەزوومەندانە، گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان. هاوکات حکومەتی ئەڵمانیا بەبڕی چوار هەزار یۆرۆ هاوکاریی هەر خێزانێک دەکات بۆ گەڕانەوەیان.

- ژمارەی ئەو سوورییانەی کە لە ئەڵمانیاوە گەڕاونەتەوە سووریا زۆر لەوە زیاترە، چونکە بەشی زۆریان بەبێ خۆ تۆمارکردن و وەرگرتنی هیچ هاوکارییەک لە حکوومەتی ئەڵمانیا، گەڕاونەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئاسانکارییان بۆ دەکات  بەچاوپۆشین لە کاتی  یاسایی و مافی مانەوەیان، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ئەوەی پەنابەرەکان بیر لە گەڕانەوەی یەکجاریی بۆ سووریا بکەنەوە.

باکگراوند: لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی سووریا، یەک ملیۆن  هاوڵاتی لە  سووریا، وەک پەنابەر چوونەتە ئەڵمانیا، لەوانەش 300 هەزار کەسیان کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ