لەسەر حەشدی شەعبی شەقامی عێراق و لوبنان وەڵامی یەکتریی دەدەنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

جۆزیف عۆن، سەرۆکی لوبنان
ئاڤا نیوز
کاردانەوەکان لەبارەی لێدوانەکەی جۆزیف عۆن، سەرۆکی لوبنان لەبارەی حەشدی شەعبی بەردەوامە. پیاوێکی ئاینیی شیعەکانی عێراقیش بە نابراو دەڵێت، "تۆ کەسێکی گرنگ و دیارنیت تا قسە لەسەر حەشد بکەیت"، هاوکات هاوکارییەکانی عێراقیش بە بیر خەڵکی لوبنان دەهێنێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: 16ی ئەم مانگە سەرۆکی لوبنان داوای لە حزبوڵڵا کردبوو چەک دابنێن، ئاشکراشی کردبوو کە دەکرێت ئەندامەکانی حیزبوڵڵا لەناو سوپادا جێگەیان بکرێتەوە بەڵام ئەزموونی حەشدی شەعبی لە عێراق دووبارە ناکەنەوە و حیزبوڵڵا وەک دامەزراوەیەکی سەربازیی نابێتە بەشێک لە دەوڵەت، بۆیە ئەم لێدوانە کاردانەوەی لێکەوتەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی لوبنانی لە بەغدا بانگهێشت کرد و نامەی ناڕەزایی پێدا.
لێدوانی فەرمی: دوایین کاردانەوەش لێدوانێکی یاسین موسەوی، یەکێک لە مەرجەعە ئاینییەکانی شیعەیە لە عێراق، کە لە وتارێکدا سەرۆکی لوبنانی بە کەسێکی "نادیار و ناگرنگ" وەسف کرد تا قسە لەسەر حەشدی شەعبی بکات، داواشی لە لوبنانییەکان کرد ئەو کاتانەیان لەبەرچاوبێت کە عێراق تاکە دەوڵەت بوو هاوکاریی وڵاتەکەیانی دەکرد.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی ئەلنەهاری لوبنانی بڵاویکردەوە، لەسەر لێدوانی ئەو پیاوە ئاینییەی عێراق و "بێڕێزیکردن"ی بە سەرۆکی وڵاتەکەیان، تائێستا وەزارەتی دەرەوە ڕێکاری نەگرتووەتەبەر و باڵیۆزی عێراقی لە بەیروت بانگهێشت نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
پۆلیتیکۆ: ئەمریکا بەنیازە سزاکانی سەر ڕووسیا هەڵبگرێت
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە 12 ویلایەتی ئەمریکا سکڵای یاسایی دژی ئیدارەی ترەمپ تۆماردەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە کوردستان هەندێک جۆری درەخت هەن نرخیان هێندەی خانووێک دەبێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع پەیامی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی پاپا ئاراستەی ڤاتیکان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوردن کۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی هەڵوەشاندەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
زانایەکی زەویناسیی تورکیا: هێشتا بوومەلەرزە گەورەکە ماوە ڕووبدات