بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.1 پلە بەپێوەری ڕێختەر ئیستەنبووڵی هەژاند

شەیری بکە لە:
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.1 پلە بەپێوەری ڕێختەر ئیستەنبووڵی هەژاند

نەخشەی تورکیا و ئاماژە بۆ بوومەلەرزە لە ئیستەنبووڵ. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

کاتژمێر 7:19 خوولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر ئیستەنبووڵی هەژاند. بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتری زەویدا ڕوویداوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان (AFAD)ـدا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر کە ناوەندەکەی کەناراوەکانی قەزای بویوکچەکمەجە بوو لە دەریای مەڕمەڕەدا ڕوویدا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوێنێوە بەهۆی بوومەلەرزە یەک لە دوای یەکەکان، هاووڵاتییانی شاری ئیستەنبووڵ ماڵەکانیان جێهێشتووە و لەسەر شەقام و پارکەکان خەوتوون. ماوەی دوو ڕۆژ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کرایە پشوو.

زیانە سەرەکییەکان: وەزارەتی تەندروستی تورکیا ڕایگەیاندووە کە 256 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکان برینداربوون، بەڵام زۆربەیان هەر زوو چارەسەرییان بۆ کراوە، برینەکانیان سووک بووە، کەس تەندروستی لە مەترسیدا نییە و هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارنەکراوە.

ئەمەش بزانە: هێشتا مەترسیی بوومەلەرزەی تر لە ئیستەنبووڵ هەیە، زانایان هۆشداری دەدەن لەوەی بوومەلەرزە گەورە چاوەڕوانکراوەکە هێشتا ڕووینەداوە، کە ئەگەری هەیە بە گوڕی 7پلەی ڕێختەر بێت و 22 ئەوەندەی بومەلەرزەکانی دوێنێ بەهێزتر بێت

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ