وەزیری بەرگریی تورکیا: پەکەکە درۆنمان تێدەگرن و سەربازمان دەکوژن

شەیری بکە لە:
وەزیری بەرگریی تورکیا: پەکەکە درۆنمان تێدەگرن و سەربازمان دەکوژن

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا

ئاڤا نیوز

یەشار گولەر، وەزیر بەرگریی تورکیا دەڵێت"، بەردەوامی بە هەوڵەکانمان بۆ گەیشتن بە تورکیایەکی بێ تیرۆر دەدەین،" بەڵام لەولاوە پەکەکە سەربازانی تورکیا دەکاتە ئامانج و دوێنی سەربازیکیان لێ کوشتووین، لەم دۆخەدا چاودێری پێشهاتەکان دەکەین "سەبارەت بە چەکدانانی پەکەکەش دەڵێت" ئێمە پێیان دەڵێین چی لە چەکەکانیان بکەن".

بۆچی گرنگە: ئەم قسانەی گولەر لە کاتێکدایە، لەماوەی هەوڵەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی و ڕاگرتنی چەک و خوێنڕێژی تاڕادەیەکی زۆر هێرش و بۆردوومانەکان کەم بوونەتەوە، بەڵام چەند ڕۆژیک لەمەوبەر پەکەکە تورکیای بە ئەنجامدانی 629 بۆردوومان تۆمەتبار کرد، تورکیاش دەڵێت: لە 22ـی نیسان بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەرمان و سەربازێکمان کوژراوە.

لێدوانی فەرمی: یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، درێژە بە هەوڵەکانمان بۆ درێژە دان بە گەیشتن بە "تورکیایەکی بێ تیرۆر" دەدەین، بەڵام لەولاوە بە درۆن سەربازەکانمان دەکوژن، لەم دۆخەدا چاودێری پێشهاتەکان دەکەین".

زانیاریی زیاتر: گولەر دەڵێت: سێ مەرجمان بۆ پرۆسەی ئاشتی هەیە، پەکەکە خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، چەکەکانی ڕادەست دەکات، خۆشیان ڕادەست دەکەن، هەموو ئەمانە بە ئەوان دەگوترێت،"پێیان دەگوترێت، چەکەکانیان چی لێ بکەن".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ