ڕێباز حەملان: لیستی مووچەی مانگی چوار هیچ کێشەیەکی نییە و وردبینی بەردەوامە

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ڕێباز حەملان: لیستی مووچەی مانگی چوار هیچ کێشەیەکی نییە و وردبینی بەردەوامە

لیستی مووچە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕادەستی بەغدا كراوە و ئێستا لە وەزارەتی داراییە و وردبینی تێدا دەكرێت و هیچ كێشەیەكی نییە.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی سێ ڕۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان لە بەغدایە و لیستی مووچەی مانگی چواری ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، وردبینی لە لیستەکە بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو بڕیار لەسەر ناردنی پارە بدرێت.

لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی گوتی: تاكە گۆڕانكاریی لە لیستی مووچەی مانگی چوار بەراورد بە مانگی پێشوو كرابێت ناوی ئەو كەسانەیە كە وادەی خانەنشینیان هاتووە و خانەنشین كراون، ئەگینا هەمان لیستی مانگی سێیە، لە عێراق دابەشكردنی مووچە دەستی پێكردووە و لە هەرێمی كوردستانیش چاوەڕوانی تەواوبوونی وردبینیكردنی لیستەكە دەكرێت، كە وردبینی تەواو بوو مووچە ڕەوانە دەكرێت.

زانیاریی زیاتر: ئێستا شاندێكی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە بەغدان، ڕۆژانە سەردانی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن و لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری لەسەر هێڵن، ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق هەر تێبینییەكی لەسەر لیستی مووچە هەبێت ئەو تیمەی هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ وەڵام دەدەنەوە و چارەسەری دەكەن.

لە لایەکی دیکەوە:  ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم لە هەواڵێكدا بڵاوی كردەوە كە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەغدا بڕی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: