ئۆكراینا كونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
ئۆكراینا كونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر دەكاتەوە

کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر - بۆهدانێتس ئەندری ڤۆڵۆدیمیرۆڤیج، سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵی لە پەرلەمانی ئۆکڕانیا

ئاڤا نیوز

ئۆكراینا كار بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی بەرهەمەكانی بۆ هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ئەم مەبەستەش لە ئاییندەیەكی نزیكدا كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر دەكاتەوە.

وێنە گەورەكە: هەشت ساڵ لەمەوبەر، ئۆكراینا هەوڵە دپلۆماسییەكانی بۆ كردنەوەی كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان دەستپێكرد، بەڵام بەهۆی دۆخی ناسەقامگیریی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان و ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەلایەك و دواتریش هەڵگیرسانی شەڕی ڕووسیا و ئۆكراینا، ئەو دۆسیەیە بەشێوەیەكی كاتی داخرا.

چیرۆكی سەرەكی: شاندێكی پەرلەمانی ئۆكراینا، بەسەرۆكایەتی سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی لە پەرلەمان سەردانی هەولێریان كردووە و كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئەنجامدا.

بۆچی گرنگە: شاندەكەی پەرلەمانی ئۆكراینا بۆ مەبەستی زیندووكردنەوەی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی وڵاتەكەیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و دووبارە هەناردەكردنەوەی بەرهەمەكانی ئۆكراینا، هاتبوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، كامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، لەمیانی پێشوازیكردنی لە بۆهدانێتس ئەندری ڤۆڵۆدیمیرۆڤیج، سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵی لە پەرلەمانی ئۆکرانیا و شاندی یاوەری، باس لە دروستكردنی پلاتفۆرمی بازرگانیی لەنێوان ئۆكراینا و هەرێمی كوردستان كرا لەپێناو بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان و هەناردەكردنی كاڵاكان بەشێوەی ڕاستەوخۆ، هاوكات هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر بكرێت بۆ ئەوەی هەولێر و كیێڤ ببنە دەستەخوشك.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ