وەزیری خوێندنی باڵا لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوا لە چەند بەشداربوویەکی کۆرسی زمان دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

سەنتەری زمان و لۆگۆی وەزارەتی خوێندی باڵا
ئاڤا نیوز
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگای ئاڤا میدیاوە داوا لەو بەشداربووانەی کۆرسی زمانی ئینگلیزی دەکات، کە ڕەخنەیان هەبوو لە شێوازی وەرگرتنی پارەی بەشداری، ڕۆژی یەکشەممە سەردانی وەزارەت بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەند بەشداربوویەکی کۆرسی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانکۆی سەڵاحەددین وێنەی دوو وەسڵیان بۆ ئاڤا میدیا ناردووە. یەکێک لە بەشداربووان دەڵێت: 50 هەزار دینارم داوە، بەڵام لەسەر وەسڵەکە نووسراوە 30 هەزار دینار. یەکێکی دیکەیان دەڵێت: 150 هەزار دینارم داوە کەچی لەسەر وەسڵەکە نوسراوە 90 هەزار دینار.
لێدوانی فەرمی: لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00ـی ئاڤا کە هەوراز گوڵپی پێشکەشی دەکات. د.ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەیامێکی بۆ ئاڤا نارد و وتی، سوپاسی ئاڤا دەکەم کە بەدواداچوونی کردووە بۆ ئەم بابەتە و داوا لەو بەشداربووانە دەکەم یەکشەممە لە وەزارەت سەردانم بکەن بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان بکەم.
لەلایەکی دیکەوە: د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت: بابەتەکە ڕاستە، بەڵام ئەمە فێڵ نییە، بۆ ئەوەی سەنتەری زمان دووربێت لە فێڵکردن و واستە و واستەکاری، کارەکانی دراوە بە کۆمپانیایەکی بەریتانی و ئەوان سەرپەرشتی دەکەن، بەپێی ڕێککەوتنەکە ئەو پارەیەی لە بەشداربوو وەردەگیرێت بەشێکی بۆ حکومەت و بەشێکی بۆ کۆمپانیا بەریتانیەکەیە. بەڵام تەواوی پارەکە لەسەر وەسڵەکە نانوسرێت. ئەگەر هەموو پارەکە لەسەر وەسڵەکە بنوسرێت دەبێت تەواوی پارەکە بۆ حکومەت بنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک کارمەندێکی تەندروستی دووچاری "تای خوێنبەربوون" بوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریكا دەست بە كشانەوەی هێزەكانی لە پارێزگای حەسەكە دەکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانەیەک لە شاری نەجەف خێزانێک ژەهراوی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە کوردستان هەندێک جۆری درەخت هەن نرخیان هێندەی خانووێک دەبێت
23 نیسان
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی هەولێر دوای سێ ساڵ تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات