ڕەشەبا و خۆڵبارین ئاهەنگی دەرچوونی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی هەولێر تێكدەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕەشەبا و خۆڵبارینەکەی ئەمڕۆی هەولێر، ئاهەنگی دەرچوونی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێری تێکدا
ئاڤا نیوز
ڕەشەبا و خۆڵبارینەکەی ئەمڕۆی هەولێر، ئاهەنگی دەرچوونی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێری تێکدا، ڕاگری پەیمانگەش دەڵێت، "ئێمە وەک کارگێڕیی پەیمانگە، لەگەڵ ئەوە نەبووین ئەمڕۆ بکرێت کەچی بەشێک لە قوتابیان پێداگربوون لە ئەنجامدانی ئاهەنگی وێنەگرتن.
وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی خۆڵبارین و ڕەشەبا ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ کاریگەرییەکەی لە هەولێر زیاتر بوو، دیاریکردنی ڕۆژی وێنەگرتن و ئاهەنگی دەرچوون لەلایەن قوتابیە دەرچووەکانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر، لەکاتی خۆیدا نەبوو، بەهۆی ڕەشەبا و خۆڵبارینەوە ئاهەنگەکە نەکرا، هاوکات شوێنی ئامادەکراو بۆ بەڕێوەچوونی ئاهەنگی وێنەگرتن بەتەواوی تێکچوو.
لێدوانی فەرمی: زیرەک محەممەد، ڕاگری پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر بە ئاڤای گوت، "قوتابیان خۆیان ئەو ڕۆژەیان دیاریکرد ، بەداخەوە بە قسەی ئێمەیان نەکرد، وتیشی ئەمڕۆ تەنیا وێنەگرتن بوو، قوتابیان خۆیان وتوویانە گروپێک ڕێکدەخەین و تۆزێک هەڵپەڕکێ دەکەین، هەرچەندە ئێمە داماننابوو ڕۆژێکی دیکە بۆ ئاهەنگ و هەڵپەرکێ دیاری بکەین، کەچی قوتابییەکان ڕازی نەبوون و سووڕبوون لەسەر ئەوەی هەر ئەمڕۆ بێت."
- ڕاگری پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاس بۆ خوا، لەکاتی ئاهەنگی وێنەگرتنەکە هەموولایەک سەلامەت بوون و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، تەنیا چەند زیانێکی ماددی کەمی لێ کەوتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک کارمەندێکی تەندروستی دووچاری "تای خوێنبەربوون" بوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریكا دەست بە كشانەوەی هێزەكانی لە پارێزگای حەسەكە دەکات
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانەیەک لە شاری نەجەف خێزانێک ژەهراوی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە کوردستان هەندێک جۆری درەخت هەن نرخیان هێندەی خانووێک دەبێت
23 نیسان
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی هەولێر دوای سێ ساڵ تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات