لە بازگەکانی مەخموور تەنیا بە ڕەشوە و بەرتیل دەهێڵن کەلووپەل لە هەولێرەوە داخڵ بێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە بازگەکانی سوپای عێراق ڕێگە نادرێت کاسبکارانی کوردی دانیشتووی شاری مەخموور کەلووپەل لە هەولێرەوە بگوازنەوە بۆ شارەکەیان، دەبێت بە پێدانی ڕەشوە و بەرتیل کەلووپەلەکانیان داخڵ بکەن.
وێنە گەورەکە: قەزای مەخموور لە خۆرئاوای پارێزگای هەولێر، یەکێکە لەوناوچە کێشەلەسەرانەی کە لە چوارچێوەی ماددەی 140دایە و هەرێمی کوردستان لە هەوڵی ئاسایکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچەیە، بەڵام کێشە سیاسییەکان و هەوڵی بە عرەبکردنی ناوچەکە ڕێگربووە لەوەی دانیشتوانە ڕەسەنەکەی بە تەواوی بگەرێنە زێدی خۆیان، زۆرجاریش لە ڕێگەی دروستکردنی زەحمەت و ناخۆشییەوە کوردانی ئەو ناوچەیە بێزار کراون.
لێدوانی فەرمی: عەبدورەحمان جەبار، کەسبکارێکی عەتر فرۆشە بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، سەربازانی سوپای عێراق لە بازگەکان بەپێی قەبارەی بارەکان پارە لە کاسبکاران وەردەگرن، بەشێوەیەک لە 100 دۆلارەوە تاوەکو 2000 دۆلار وەردەگرن و هەموو بۆ گیرفانی خۆیانە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڕزگار محەممەد، قایمقامی قەزای مەخموور بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و تا ڕادەیەک چارەسەربووە، هەر کەسێکی تر کێشەی بۆ دروستبووە با بێتە لای ئێمە شکات بکات و بەدواداچوون دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک کارمەندێکی تەندروستی دووچاری "تای خوێنبەربوون" بوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریكا دەست بە كشانەوەی هێزەكانی لە پارێزگای حەسەكە دەکات
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانەیەک لە شاری نەجەف خێزانێک ژەهراوی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە کوردستان هەندێک جۆری درەخت هەن نرخیان هێندەی خانووێک دەبێت
23 نیسان
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی هەولێر دوای سێ ساڵ تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات