چێشتخانەیەک لە شاری نەجەف خێزانێک ژەهراوی دەکات

شەیری بکە لە:
چێشتخانەیەک لە شاری نەجەف خێزانێک ژەهراوی دەکات

پشکنینی پزیشکی بۆ خواردنی ناو چێشتخانەیەک

ئاڤا نیوز

بەهۆی ژەهراوی بوونی تەواوی ئەندامانی خێزانێک، تەندروستی نەجەف چێشتخانەیەکی دیاری شارەکە دادەخات.

چیرۆکی سەرەکی:  خێزانێکی دانیشتووی شاری نەجەف دوای ئەوەی لەیەکێک لە جێشتخانەکانی ئەو شارە خواردن دەخۆن  باری تەندروستییان تێکدەچێت و ڕەوانەی فریاکەوتنی خێرا دەکرێن و بەپەلە شۆردنەوەی گەدەیان بۆ دەکرێت.

لێوانی فەرمی: ماهیر عەبودی،  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی نەجەف ڕایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە و پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە هەموو ئەندامانی ئەو خێزانە بەهۆی خواردنی ژەمێک لەجێشتخانەیەکی دیار لە گەڕەکی فوراتی ناوەڕاستی شاری نەجەف ژەهراوی بوون.

- هەرچەندە ڕاپۆرتی کۆتایی پزیشکی کۆتایی نەهاتووە بەڵام تیمەکانی کۆنترۆڵی تەندروستی نەجەف دەستبەجێ جیشتخانەکەیان داخستووە و ئەنجامی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکانیش ڕادەستی دادگا دەکرێت.
 
- هەموو ئەندامانی ئەو خێزانە دۆخی تەندروستییان جێگرە و دەبێت لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر، وردەکاریی تەواو لەسەر ژەهراوی بوونی ئەم خێزانە و کەمتەرخەمی چێشتخانەکە ئاشکرا بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ