تەندروستیی عێراق: ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بەرز دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
تەندروستیی عێراق: ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بەرز دەبێتەوە

تووشبووێکی تای خوێنبەربوون لەگەڵ ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی و چەند هاووڵاتییەک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دوایین ئاماری ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوونی ڕاگەیاند و حاڵەتەکانیش لە بەرزبوونەوەدان.

وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە لەماوەی 3 بۆ 14 ڕۆژدا دەردەکەوێت، گرنگترینیان بریتییە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بۆ 26 حاڵەت بەرزبووەتەوە.

- لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا چوار تووشبوی تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش بزانە: بە هۆی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک ئێوارەی دوێنی 23-4-2025 هاووڵاتییەکی تەمەن 52 ساڵ بە ناوی زەکەریا قاسم، دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک گیانی لەدەستدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ