ئەمریكا دەست بە كشانەوەی هێزەكانی لە پارێزگای حەسەكە دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریكا دەست بە كشانەوەی هێزەكانی لە پارێزگای حەسەكە دەکات

ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا

ئاڤا میدیا

ميدياكانى سووريا ئاشكرای دەكەن، هێزەكانی ئەمریكا دەستیانكردووە بە كشانەوە لە بنكەیەكی سەربازیی پارێزگای حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان.

وێنە گەورەكە: هەفتەی ڕابردوو، سین پارنێل، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەمریكا دەیەوێت لە مانگەكانی داهاتوو، بوونی سەربازیی خۆی لە سووریا بگەیێنێتە خوار هەزار سەرباز، هاوكات ژمارەی بنكە سەربازییەكانی كەمبكاتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیكی ڕووسی، بەپشتبەستن بە زانیاریی میدیا ناوخۆییەكانی سووریا، سوپای ئەمریكا سەرقاڵی كشانەوەی هێزەكانییەتی لە بنكەی سەربازیی شاری شەدادێن بەرەو سنوورەكانی عێراق، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەمریكا بینراون كە پڕ بووە لە ئامێر و كەرەستەی لۆجستیی سەربازی لە بنكەی سەربازی لە شاری شەدادێن لە پارێزگای حەسەكە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ