وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا دەکات

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا دەکات

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە بەرنامەیدا هەیە سەردانی هەر یەکە لە بەرلین، پاریس و لەندەن بکات تا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانە سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا گفتوگۆ بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراقچی پێشتر سەردانی هەر یەکە لە ڕووسیا و چینی کردووە و پێشەوەچوونی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی بۆ بەرپرسانی ئەو وڵاتانە باس کردووە.

باکگراوند: ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگریی عومان دانوستانە ئەتۆمییەکانیان دەست پێکردووە و بڕیارە گەڕی سێیەمی ئەم دانوستانانە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەبچن 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ