شێخ دارا: ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە هەڵگری ڤایرۆسە و مەترسی بۆ تەندروستی هەیە

شەیری بکە لە:
شێخ دارا: ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە هەڵگری ڤایرۆسە و مەترسی بۆ تەندروستی هەیە

خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

شێخی كەشناسی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات، خۆیان لەو شەپۆڵی خۆڵبارینە بپارێزن كە لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای عێراقەوە ڕووەو هەرێمی كوردستان هاتووە.

 

وێنە گەورەكە: لەژێر كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور، شەپۆڵێكی خۆڵبارین عێراقی گرتووەتەوە كە لە بیابانەكانی سعوودیەوە سەرچاوەی گرتووە و كاریگەرییەكەی زیاتر لەسەر پارێزگاكانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق دەركەوتووە، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی خێرایی با، كەشناسیی عێراق پێشبینی دەكات سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.

 

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای كەشناسیی ئاڤا میدیا لە گەشتی هەواڵەكانی سەعات حەوت ڕایگەیاند، ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەكەم، دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانیان داپۆشن، بەو پێیەی ئەو شەپۆڵی خۆڵبارینە 85% تاوەكو 90%ـی پڕە لە ڤایرۆس و هۆكارە بۆ نەخۆشكەوتن، بە تایبەت بۆ منداڵان مەترسییەكەی زیاترە.

 

ئەوەی پێشبینی دەكرێت: شێخ دارا ڕوونیشی كردەوە، لە سبەی هەینییەوە كاریگەری ئەو شەپۆڵی خۆڵبارینە لەسەر هەرێمی كوردستان بەرە بەرە كەمدەبێتەوە، بەڵام كاریگەرییەكەی بەسەر ناوچەكانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق هەر دەمێنێت.


- سبەی هەینی ئەگەری بارانبارین لاواز دەبێت بەڵام بە بارانبارینی ڕۆژی شەممە كاریگەری تۆز و خۆڵەكە بەیەكجاری نامێنێت، پلەكانی گەرماش دوو پلە دادەبەزن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ