کەشناسی عێراق: شەپۆلی خۆڵبارینەکە مەترسیدار نییە و سێ ڕۆژ دەخایەنێت

شەیری بکە لە:
کەشناسی عێراق: شەپۆلی خۆڵبارینەکە مەترسیدار نییە و سێ ڕۆژ دەخایەنێت

دیمەنی خۆڵبارین لە شارەکانی ناوەڕاستی عێراق

ئاڤا نیوز

ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراقی گرتووەتەوە لە سعوودیەوە سەرچاوەی گرتووە و کاریگەرییەکەی زیاتر لەسەر پارێزگاکانی ڕۆژئاوای عێراق دەرکەوتووە، دەستەی کەشناسی ئاشکرای دەکات کە شەپۆلەکە چڕ و مەترسیدار نیە و سێ ڕۆژ دەخایەنێت.

وێنە گەورەکە: مانگی نیسانی هەموو ساڵێک لە ڕووی کەشوهەواوە کەشێکی جێگیر نییە و بەردەوام لە گۆڕان دایە، هاوکات لەو مانگەدا چەند شەپۆلێکی خۆڵبارینیش تۆماردەکرێن وەک دەرئەنجامی بەردەوامی گۆڕانی ڕەوشی ئاو و هەوا.

لێدوانی فەرمی: عامر جابریی، وتەبێژی دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق بەهۆی خێرایی با زۆرترین کاریگەریی خۆڵبارینەکەیان لەسەرە، بەهۆی ئەوەشی شەپۆلی خۆڵبارینەکە چڕ نییە و کێشەی بۆ بینین و گەشتە ئاسمانییەکان دروستنەکردووە، بۆیە دامەزراوەکانی حکومەت دۆخی مەترسیدار و لەناکاویان ڕانەگەیاندووە.

چارەسەرەکان: گرنگە هاووڵاتیان ماسک ببەستن بەتایبەت ئەوانەی کێشەی هەناسە تەنگییان هەیە، ئەوانەشی شۆفێریی لە ڕێگاکانی دەرەوە دەکەن پێویستە وریابن، چونکە ئاستی بینین دابەزیووە.

زانیاریی زیاتر: دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینیش دەکات لەم مانگە و مانگەکانی تەممووز و ئاب شەپۆلی دیکەی خۆڵبارین وڵات بگرێتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و ئەوەش هاوکار دەبێت لە کۆتاییهێنان بە شەپۆلی خۆڵبارینەکە لە ماوەیەکی زووتردا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ