ئەنجوومەنی كاری بولگاری - كوردستانی كارا دەكرێتەوە

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی كاری بولگاری - كوردستانی كارا دەكرێتەوە

سەروەر کەمال، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان - ئانتۆلیا دیشیف، ڕاوێژکاری یەكەم لەوەزارەتی دەرەوەی بولگاریا

ئاڤا نیوز

بولگاریا هەوڵی كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی كاری بولگاریا - كوردستان دەدات، شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی بولگاریا و ڕاوێژكارانی ئابووریی ئەو وڵاتە هاتوونە هەرێمی كوردستان.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ 23-4-2025، شاندێكی باڵای بولگاریا بە سەرۆكایەتیی ئانتۆلیا دیشیف، ڕاوێژکاری یەكەم لەوەزارەتی دەرەوەی بولگاریا و ستانیسلاڤ نۆکۆڤ، ڕاوێژکاری ئابووری و سەرۆكی بەشی بازرگانی و ئابووری لە باڵیۆزخانەی بولگاریا لە بەغدا، سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەلایەن سەروەر كەمال، بریكاری وەزارەتی بازرگانی، پێشوازییان لێكرا.

بابەتە ستراتیژییەكە: بولگاریا و هەرێمی كوردستان كار بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوانیان دەکەن، كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی كاری بولگاریا - كوردستان بابەتی ستراتیژی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بوو.

لێدوانی فەرمی: سەروەر کەمال، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "ئامادەی هەمووجۆرە هاوكارییەكین لەپێناو دروستکردنی دەرفەتی زیاتری سەرمایەگوزاری و هەماهەنگی بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی پەیوەندیە ئابووریيەكان."

باكگراوند: ئەنجوومەنی كاروباری بولگاری - كوردستانی لەساڵی 2018 لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری، بازرگانی و كولتورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بولگاریا دامەزرا، بەڵام نزیكەی چوار ساڵە، بەهۆی چەند كێشەیەكەوە كارەكانی ئەنجوومەنەكە ڕاگیراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: