زێلێنسکی داوا دەکات ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی ڕابگرێت

شەیری بکە لە:
زێلێنسکی داوا دەکات ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی ڕابگرێت

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا

ئاڤا نیوز

 

دوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا کە بەهۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، سەرۆکی ئۆکراینا هۆشداری دەدات و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکان دەکات.


چی ڕوودەدات: شەوی ڕابردوو، ڕووسیا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر کێیڤ بەگوێرەی قسەی کاربەدەستانی ئۆکراینا، بەهۆی هێرشەکەوە نۆ کەس کوژران و زیاتر لە 70 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە ئێکس ڕایگەیاند، پێویستە ڕووسیا دەستبەجێ هێرشەکانی ڕابگرێت، ئۆکراینا 44 ڕۆژە بە ئاگربەست ڕازیبووە و ڕووسیاش تاوەکو ئێستا هێرشەکانی بۆ کوشتنی گەلەکەمان بەردەوامە.

-ئەو وڵاتە پێویستە ڕاستەوخۆ بەبێ دانانی مەرج هێرشەکانی ڕابگرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ