پۆلیتیکۆ: ئەمریکا بەنیازە سزاکانی سەر ڕووسیا هەڵبگرێت

شەیری بکە لە:
پۆلیتیکۆ: ئەمریکا بەنیازە سزاکانی سەر ڕووسیا هەڵبگرێت

ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ئۆکراینا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆی ئەمریکی بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایکردووە، کۆشکی سپی بیر لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ڕووسیا دەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی شەڕی ڕووسیا دژ بە ئۆکراینا کە ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە، ئەمریکا کۆمەڵە سزایەکی ئابووری بەسەر دامەزراوە نەوتی و گازییەکان و چەند کۆمپانییەکی ڕووسیا سەپاند.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: پۆلیتیکۆ لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ''ئەمریکا بیر لە هەڵگرتنی سزای سەر بۆری گازی سروشتی نۆرد ستریم 2ـی ڕووسیا و سەروەت و سامانی دیکەی ڕووسیا لە ئەوروپا دەکاتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی دانوستاندنە بەردەوامەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا''.

 

زانیاریی زیاتر: ''ستیڤ ویکتۆف، نوێنەری ئەمریکا لایەنگرێکی سەرەکیی بیرۆکەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر ڕووسیایە. هاوکات، ویتکۆف تیمەکەی ڕێنمایی کردووە کە لیستێکی گشتگیر لە سەرجەم ئەو سزایانە ئامادە بکەن کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر کەرتی وزەی ڕووسیادا سەپێنراوە''. سەرچاوەکەی پۆلەتیکۆ وادەڵێت.

 

زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، '' بیرۆکەی لابردنی سزاکان لە لەناو کۆشکی سپیدا دژایەتی کراوە و  وەک پێویست ڕەزامەندی بەدەست نەهێناوە''.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ