مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەخرێتە سەر هەژماری من

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەخرێتە سەر هەژماری من

دیمەنی مامۆستا و چەند قوتابییەک لە ناو پۆل لەگەڵ لۆگۆی هەژماری من. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەستی فەرمانگەکان خراوەتە سەر پرۆژەی هەژماری من، ئێستا کار بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت.

زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا کەوتووە، ناو و زانیاریی بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی گرێبەست بۆ بانکەکان ڕەوانەکراوە، بۆ ئەوەی کاری پێویستیان بۆ بکرێت و بخرێنە سەر هەژماری من.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، بۆ مووچەی مانگی پێنج و شەش بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی گرێبەست دەتوانن لە ڕێی ATMـەکانەوە مووچەکانیان لە پرۆژەی هەژماری من وەربگرن.

لێدوانی فەرمی: عەلی ڕەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: گرنگترین شت بۆ ئێمەی مامۆستایانی گرێبەست وەرگرتنی مووچەکانمانە لە کاتی خۆیدا و بەبێ گرفت، هەروەها داوا دەکەین بۆ ساڵی نوێ گرێبەستەکانمان بەهەمیشەیی بکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 37 هەزار و 933 مامۆستای گرێبەست لە هەرێمی کوردستان هەن.

نووسراوی فەرمی پەروەردەی هەولێر لەگەڵ فۆڕمی هەژماری من


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ