پەیامێک لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی

شەیری بکە لە:
پەیامێک لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی

کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، دەبێت بەرژەوەندیی و مافەکانی کورد لە قۆناغی ڕاگوزەری سووریادا لەبەرچاو بگیرێن.

چیرۆکی سەرەکی: لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق و دواتریش بۆ هەرێمی کوردستان، شەوی ڕابردوو ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس وێنەی خۆیی و مەزڵووم عەبدی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵووم، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، 10 ساڵ پێکەوە شەڕکردن دژی داعش". پێویستە ماف و بەرژەوەندییەکانی کورد لە قۆناغی ڕاگوزەری سووریدا بەتەواوی لەبەرچاو بگیرێن".

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی کۆبوونەوەشی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، بۆ ئازادی و لە بەرامبەر تیرۆردا، فەرەنسا شانبەشانی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: