ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ڕاوندێکی دیکەی خوێندنی باڵا دەکرێت

شەیری بکە لە:
ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ڕاوندێکی دیکەی خوێندنی باڵا دەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ئاڤا نیوز

ئەگەرچی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سەرەتای مانگی نیسان پلانی مۆڵەتی خوێندنی ئەمساڵی تەواو کردووە، بەڵام هێشتا هیچ کاتێک دیاری نەکراوە بۆ دەستپێکردنی ڕاوندێکی دیکەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا.

وێنە گەورەکە: ساڵانە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پلانی مۆڵەتی خوێندنی باڵا ئامادە دەکات، بەڵام مەرج نییە هەموو ساڵێک بکرێتەوە، دوایین ڕاوندی خوێندنی ماستەر و دبلۆمی باڵا و دکتۆرا ساڵی 2023 بۆ 2024 بوو، خوێندکارانی ئەو قۆناغە بەشێکیان هێشتا لە کۆرسەکانی خوێندنن.

لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا میدیای وت، ئامادەکاری کراوە بۆ کردنەوەی ڕاوندێکی نوێی خوێندنی باڵا، وەک پلانی مۆڵەتی خوێندن و کردنەوەی خولی زمان لە سەنتەری زانکۆکان، بەڵام هێشتا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 8ـی نیسانی ئەمساڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا، پلانی مۆڵەتی خوێندنی باڵای زانکۆکانی پەسەند کرد کە ژمارەی کورسی بۆ ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەخۆ دەگرێت، بەمشێوەیە بڵاویکردەوە:

- زانکۆی سەڵاحەددین هەولێر 744 کورسی ماستەر، دبلۆمی باڵای یەک ساڵە و دوو ساڵە و دکتۆرا.

- سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک 382 کورسی ماستەر، دبلۆمی باڵای یەک ساڵە و دوو ساڵە و دکتۆرا.

- سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 519 کورسی ماستەر، دبلۆمی باڵای یەک ساڵە و دوو ساڵە و دکتۆرا.

- سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر 371 کورسی ماستەر، دبلۆمی باڵای یەک ساڵە و دوو ساڵە و دکتۆرا.

- سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین 226 کورسی ماستەر، دبلۆمی باڵای یەک ساڵە و دوو ساڵە و دکتۆرا.

- سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە 233 کورسی ماستەر، دبلۆمی باڵای یەک ساڵە و دوو ساڵە و دکتۆرا.

- ئەنجوومەنی باڵای کوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان 11 کورسی ماستەر، دبلۆمی باڵای یەک ساڵە و دوو ساڵە و دکتۆرا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ