شەرع پەیامی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی پاپا ئاراستەی ڤاتیکان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، لە ڕاگەیێنراوێکدا بەهۆی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ڤاتیکان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 2025-04-21، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشک و سستی دەمارەکانی دڵییەوە کۆچی دوایی کرد، بەهۆیەوە وڵاتانی جیهان سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی ڤاتیکان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی پێنجشەممە 2025-04-25، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا ڕایگەیاند: "بەدرێژایی ساڵان، پاپا فرانسیس لە تاریکترین کاتەکاندا لە تەنیشت گەلی سووریاوە وەستاوە، و بەردەوام دژی ئەو توندوتیژی و نادادپەروەرییە بووە کە دەرهەق بە گەلی سووریا کراوە ".
زانیاریی زیاتر: پاپا فرانسیس لە ماوەی ژیانی دا چەندین جار ئیدانەی کۆمەڵکوژی و دەستدرێژییەکانی رژێمی پێشووی سووریای دژی خەڵکی سڤیلی سووریای کردووە.
لە لایەکی دیکەوە: ڤاتیکان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە نزیکەی 20 هەزار کەس ماڵئاواییان لە تەرمی پاپا فرانسیس کردووە و تەرمەکەی گواستراوەتەوە بازلیکا سانت پیتەر لە ڕۆما و بڕیارە شەممەی داهاتوو بە خاک بسپێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە کوردستان هەندێک جۆری درەخت هەن نرخیان هێندەی خانووێک دەبێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوردن کۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی هەڵوەشاندەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
زانایەکی زەویناسیی تورکیا: هێشتا بوومەلەرزە گەورەکە ماوە ڕووبدات